بەشی پەروەردەی گشتی بەچەند چالاکیەک؛ ڕۆژی جیهانی مامۆستایان بەرز ڕادەگرێ
بۆ ڕێز لێنان لە هەوڵ و ماندووبونی مامۆستایان، بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە رۆژی جیهانی مامۆستایاندا چەند چالاکیەکی بەڕێوەبرد.
ڕۆژی پێنجشەممە (٥/١٠/٢٠٢٣ ) پۆلێک لە فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئەحمەد عەبدول عەون سەرۆکی بەشى پەروەردەى گشتى و، هەریەک لە مامۆستایانى یاریدەدەر مەرجان عەباسیان و مەروە مەحمود سەردانی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان – هەولێر یان کرد و بە پێشکەشکردنی دەستە گوڵێک ڕۆژی جیهانی مامۆستایانیان لێ پیرۆزکرد، هاوکات ئەمەش وەک پیشاندانی سوپاس و و پێزانینە بۆ ڕۆڵی بەرچاوی بەڕیزیان کە لە بواری پەروەردەدا پێشکەشی دەکات، لە بەرانبەردا سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە مامۆستایان و فێرخوازان کر.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەیاندا، فێرخوازان و مامۆستایانى بەشى پەروەدەى گشتى سەردانی بەشە زانستیە جیاوازەکانی زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و، چەپکە گوڵ و ڕێز و سوپاسیان پێشکەش بە مامۆستایان لە بەشە جیاکانى زانکۆ کرد، هەروەک بەبەرزیەوە باسیان لە ڕۆڵی مامۆستایان کرد لە پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار بۆ کۆمەڵگە و دابینکردنى دوا ڕۆژێکى پرشنگدار بۆ گەنجان.