بەشی ڕاگەیاندن خولێکی ڕاهێنانی تایبەتمەند بە “بنەماکانی نووسین بۆ میدیاى دیجیتاڵى ” بۆ فێرخوازان بەڕێوەبرد
لە درێژەی هەوڵە ئەکادیمی و زانستییەکانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی و پەرەپێدانی لێهاتوویی فێرخوازانى، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (١٧/٩/ ٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر، خولێکی ڕاهێنانی تایبەتمەندی لەسەر “بنەماکانی نووسین بۆ میدیاى دیجیتاڵى” بەڕێوەبرد.
لەو چالاکییەدا، کە لە هۆڵی ئەکادیمیای جیهان، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (ئەحمەد جەمال حەمە کەریم) بەڕێوەچوو، لەلایەن (هەستیار قادر)، ئیدیتۆری دێسکی عێراقیی تۆڕی میدیایی ڕووداو ناوەڕۆکى بابەتەکە پێشکەش کرا. لە میانەى بەڕێوەچوونى خولەکەدا فێرخوازان ئاشناى چۆنیەتی نوسینەوەى هەواڵ بۆ میدیاى دیجیتاڵى، تایبەتمەندییەکانی هەواڵ بۆ میدیاى دیجیتاڵ میدیا و کاریگەرییان لەسەر شێوازی نووسین، فێربوونی ڕێسا و پرەنسیپە سەرەکییەکانی نووسین بۆ میدیاى دیجیتاڵى، پەرەپێدانی توانای دروستکردنی ناونیشانی سەرنجڕاکێش و بەهێز و دروستکردنی ناوەڕۆکی گونجاو بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کران. هەر لە میانەی خولەکەدا، فێرخوازانى بەشداربوو، بەشێوەیەکى پراکتیکى ڕاهێنانى جۆراوجۆریان لەسەر نوسین و هەڵبژاردنى ناونیشان و شێوازە نوێیەکانی داڕشتنی ناوەڕۆکی میدیایی بۆ میدیایی دیجیتاڵییان پێکرا.
لە کۆتایی خولى ڕاهێنانەکەدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە بە سەرجەم فێرخوازانى بەشداربوو، لە کۆتایشدا مامۆستایی سەرپەرشتیار سوپاسى (هەستیار قادر)، ئیدیتۆری دێسکی عێراقیی لە تۆڕی میدیایی ڕووداوى کرد بۆ پێشکەشکردنى بابەتەکە و بەڕێوەبردنى خولەکە.