تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن یارییەکى دۆستانە لەگەڵ تیپى تۆپى پێى میدیاکارانى کەناڵی ئاسمانى سپێدە ئەنجام دەدەن
ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتى (٢٠/٤/٢٠٢٥) تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر یارییەکی دۆستانەى لەگەڵ تیپی تۆپى پێى میدیاکارانى کەناڵى ئاسمانى سپێدا ئەنجامدا.
لەو یاریەدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر ئەحمەد جەمال هەورامی سەرپەرشتى دەکران، لە میانەى بەڕێوچوونى یاریەکەدا هەردوو تیپ چەندین هێرشى جیایان کردە سەر گوڵى یەکتر، لە ئەنجامدا تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن توانیان بە تۆمارکردنى (٥) گوڵ بەرامبەر بە (٤) گوڵ لە تیپى تۆپى پێى میدیاکارانى کەناڵى ئاسمانى سپێدەیان بردەوە.
یاریەکە بووە سەکۆیەکی بەنرخ بوو بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان و ڕێگە خۆشکردن بۆ هاوکارییەکانی داهاتووی نێوان بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر و میدیاکارانى کەناڵی سپێدە.