زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ کۆلێژى نسورى زانکۆیی واژۆ کرد
لە بەردەوامى بەشدارى و کارەکانی (پیشانگە و کۆنفرانسی عێراق بۆ خوێندنی باڵا)، زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ کۆلێژى نسورى زانکۆیی واژۆ کرد.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتی (١٨/٩/٢٠٢٣)، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر موحسین حەمیدى عوبێد بە نوێنەرایەتى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێککەوتنامەیەکى لەگەڵ پرۆفیسۆر دکتۆر عەبدول جەواد کازم ڕاگرى کۆلێژى نسورى زانکۆیی واژۆ کرد.
ڕێککەوتنامەکە چەندین خاڵ و بڕگەى تایبەت بە پەرەپێدان و پەیوەندییە زانستى و ئەکادیمیەکانى نێوان زانکۆى جیهان-هەولێر و، کۆلێژى نسورى زانکۆیی لە خۆگرتووە، بەتایبەت سوود وەرگرتن لە ئەزمونى زانستى یەکتر و، هەوڵدان بۆ بەستن و ڕێکخستنى کۆڕ و سیپۆزیۆم و کۆنفرانسى زانستى لە بوارە جیاوازەکان و ئاڵوگۆڕى ستافى زانستى و ڕێکخستنى چالاکى جۆراوجۆر بۆ فێرخوازان.