زانکۆی جیهان -هەولێر کۆتایی بە چوارەمین خولی ڕاهێنانی پەروەردەیی (پێداگۆجى) بۆ مامۆستایانی کوردستان هێنا
زانکۆی جیهان – هه ولێر کۆتایی به چالاکییه کانی چوارەمین خولی ڕاهێنانی (پێداگۆجى) پەروەردەیی بۆ مامۆستایانی وەزارەتى پەروەردە هێنا، لەو چوارچێوەیەشدا مامۆستایان بەشدارییان لە تاقیکردنەوەى تیۆری و پراکتیکیدا کردز
تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژانى چوارشەممە ڕێکەوتى (24 ی ئەیلوولی 2025) و، پێنجشەممە ڕێکەوتى (25 ی ئەیلوولی 2025) لە کەشێکی زۆر رێکخراو و ئەکادیمی جیادا بەڕێوەچوو. تاقیکردنەوەکان لەلایەن دکتۆر ئەحمەد عەبد عەون سەرۆکی بەشی پەروەردەی گشتی و نوزاد تەڵعەت بەڕێوەبەری ئەکادیمیای جیهان و دکتۆر سەرباز عەزیز سەرپەرشتیاری ئەکادیمیای جیهان بەڕێوەچوو.
لەو خولەدا، کە (١٥٢) مامۆستاى (ئافرەت و پیاو) بەشدارییان تێدا کرد، بۆ ماوەى شەش هەفتەیی بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا لەلایەن مامۆستایان و ستافى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى تیۆرى و پراکتیکى ڕاهێنان بە مامۆستایانى وەزارەتى پەروەردە کرا بۆ پەرەپێدانی توانای فێرکاری مۆدێرن، بەڕێوەبردنی کاریگەری پۆل، تێگەیشتن لە سایکۆلۆژیای فێربوون و هەروەها بەردەوامبوون لەگەڵ نوێترین تەکنەلۆژیای پەروەردەیی و شێوازەکانی فێربوونی کارلێک.
بەڕێوەچوونى ئەو خولە به شێکه له زنجیرەیەک چالاکى، کە لە نێوان زانکۆی جیهان-هەولێر بەهەماهەنگى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ساڵى (٢٠٢٢)ەوە دەستى پێکردوە و، تا ئێستا سێ خولیان بە سەرکەوتویی تەواو بووە و، ئەمەش دەبێتە خولى چوارەم، خولەکە لەبەر ڕۆشنایی ڕێککەوتنى نێوان زانکۆى جیهان-هەولێر وەزارەتى پەروەردە بەڕێوەدەچێ، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایان و کارمەندانی وەزارەتى پەروەردە.