سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕى گشتی یارییەکی دۆستانەی تۆپی پێ لە یاریگای زانکۆی جیهان – هەولێر ڕێکدەخات
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (١٦/١٠/٢٠٢٥)، سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕى گشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، یارییەکی دۆستانەی تۆپی پێی لە یاریگای زانکۆ ڕێکخست.
یارییەکە لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشی کارگێڕى گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە چاودێڕى پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود و بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر راز ئازاد جەلال و، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشیی هەولێر بەسەرپەرشتى یوسف حەمەد مەولود و دکتۆر کەیفی عەلی بەڕێوەچوو.
یارییەکە، لە کەشێکی پڕ لە حەماسەت و دۆستانە بەڕێوەچوو، بە جۆرێک هەردوو تیپەکە ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد و بە درێژایی یارییەکە توانا و پابەندبوونی خۆیان نیشاندا، لە ئەنجامدا تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشیی هەولێر بە تۆمارکردنى (5) گۆڵ بەرامبەر (3 ) گۆڵ لە تیپی تۆپى فێرى فێرخوازانى بەشی کارگێڕى گشتی ببنەوە.
لە کۆتایی یارییەکەدا خەڵات بەسەر هەردوو تیپى و یاریزانانى یاریەکەدا دابەش کرد وەک دەربڕینێک بۆ ڕۆحی وەرزشی و کەشی دۆستانە لە نێوان هەردوو تیپەکەدا لە درێژایی یارییەکەدا.







