شەش فێرخوازى زانکۆی جیهان – هەولێر گەیشتنە قۆناغی نیشتمانی لە پێشبڕکێی ئەکادیمیای ICTی هواوی
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتى (١٦/١١/٢٠٢٥)، ژمارەیەک لە فێرخوازانى زانکۆی جیهان – هەولێر دەستکەوتێکی گرنگیان لە پێشبڕکێی جیهانیی ئەکادیمیای ICTی کۆمپانیای هواوی تۆمارکرد و، بەو هۆیەوە شەش فێرخواز لە هەریەک لە بەشە زانستیەکانی ئهندازيارى پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك و زانستی کۆمپیوتەر گەیشتنە قۆناغی نیشتمانیی پێشبڕکێکە لەسەر ئاستى عێراق.
پێشتر و لە ڕێکەوتی ٢٩/١٠/٢٠٢٥، دەیەمین پێشبڕکێی کۆمپانیاى (Huawei ICT Competition) بۆ تەکنەلۆجیای زانیاری و پەیوەندییەکانی لە بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك لە زانکۆی جیهان – هەولێر بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. لە پێشبڕکێیەکەدا ژمارەیەکى بەرفراوانی لە فێرخوازانى هەردوو بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك و بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەر بە بەشدارییان تیایدا کرد، کە تێیدا تاقیکردنەوە تەکنیکییە پێشکەوتووەکان بۆ هەڵسەنگاندنی لێهاتوویی و زانیارییەکانیان لە بوارەکانی تۆڕ، هەژمارکردنی هەور (Cloud Computing)، ژیری دەستکرد (AI)، و ئاسایشی زانیاریدا ئەنجام دران.
لەسەر ئاستى عێراقیش زیاتر لە (٥٠٠٠) فێرخواز لە زانکۆ جیاوازەکانی عێراق بەشدارییان لەم پێشبڕکێیەدا کرد و، تەنها (٩٦) فێرخواز گەیشتنە قۆناغی نیشتمانی، لەنێویاندا شەش فێرخوازییان لە زانکۆى جیهان-هەولێرن ئەمەش بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئاستی زانستیی نایابی زانکۆی جیهان – هەولێر و توانایەتی لە ئامادەکردنی کادری فێرخوازان، کە توانای کێبڕکێیان لە بوارە تەکنیکییە پێشکەوتووەکاندا هەیە.




