فیرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولیر تاقیگەیەکى زانستى لە زانکۆى (SGGW) بەسەردەکەنەوە
لە چوارچێوەی چالاکییە ئەکادیمییەکانیاندا؛ فیرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولیر، بە سەردانێکی مەیدانی تاقیگەى زانستى و تویژینەوەى زانستیان لە فاکەلتى خۆراکى مرۆیی و تەکنەلۆژیای خۆراک (Faculty of Human Nutrition and Food Technology) لە زانکۆی زانستە زیندووەکانی وارشۆ (SGGW) ئەنجامدا.
بە گەیشتنیان فیرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولیر، لەلایەن دکتۆر ئارکادیوس دۆرس (Arkadiusz Dors) سەرپەرشتیارى تاقیگەى (Dietetics) بۆ زانستی خۆراک و توێژینەوەی زانستی پیشوازییان لێکرا، پاشان لە نزیکەوە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى ئاشناى ئامێر و تەکنیکە پێشکەوتووەکانی تایبەت بە شیکاریی خۆراک، هەڵسەنگاندنی کوالیتی و توێژینەوەی خۆراکی کرد، بۆ ئەو مەبەستەش دکتۆر ئارکادیوس دۆرس وردەکاری تەواوی لەسەر بەشە جیاوازەکانی تاقیگە بۆ فێرخوازان باسکرد، هاوکات ڕوونکردنەوەی زانستی لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی پرەنسیپە زانستییەکان لە لایەنی کرداری و توێژینەوەی کلینیکیدا پێشکەش کرد.
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە پیکهاتبوون لە (إبراهيم زكي محمد صالح) فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى چارەسەرى سروشتى، (مروان محمد أحمد) فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس ڕونیان کردەوە سەردانەکەیان بووە هۆی دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی کردارییان و، دروستکردنی پردێکی پەیوەندی بەهێز لە نێوان زانیارییە تیۆرییەکان و جێبەجێکردنیان لە واقیعی تاقیگەییدا.




