فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە قوتابخانەى ڕۆشنبیرى سمینارێک پێشکەش بە فێرخوازانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەکەن
لە بەردەوامى چالاکیە زانستیەکانیان و، بەئامانجى هۆشیارکردنەوەى چین و توێژە جیاکان لە بوارە جیاوازەکانى تەندروستى و دەرونى، فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە قوتابخانەى ڕۆشنبیرى ناحکومى لە شارى هەولێر سمینارێکیان پێشکەش بە فێرخوازانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی کرد.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٨/١٠/٢٠٢٣) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى دووەم لە بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر محەمەد محەمەد حسێن و، لە چوارچێوەى گرنگیدان بە پۆلى دوانزەى ئامادەیی، لە شارى هەولێر سەردانى قوتابخانەى ڕۆشنبیرى ناحکومىیان کرد و، سمینارێکیان ناونیشانی “خەمۆکی لەنێو قوتابیانی پۆلی دوانزە” پێشکەش بە فێرخوازانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی لە قوتابخانەکە کرد. لەو سمینارەدا کە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستایان و قوتابیانی پۆلی ١٢ بەڕێوەچوو، فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ باسیان لە سروشتی خەمۆکی و جۆرەکانی و هۆکار و کاریگەرییەکانی خەمۆکى لەسەر تاک کرد، بۆ ئەوەش هانى فێرخوازانى پۆلى دوانزەیان دا لەو هۆکارانە دوربکەونەوە کە خەم و ژینگەیەکى دەرونى خراپیان بۆ دروست دەکات.
سمینارەکە، بە پرسیار و گفتوگۆکردنى نێوان فێرخوازانى قوتابخانەکە و، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانى خۆپارێزی و شێوازەکانی چارەسەرکردن کۆتایی هات.