فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ چالاکیەکى پراکتیکی لەبارەى خۆراک بەڕێوەدەبەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٢٨/١/ ٢٠٢٥)، فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرش،تی دکتۆر سارا محەمەد حەمید سەردانى سەنتەری دایت بۆ خۆراک و نیوتریشن لە شارى هەولێر کرد و چالاکیەکى پراکتیکیان لەبارەى (خۆراک، میتابۆلیزم، و نەخۆشیەکان) بەڕێوەبرد.
سەرەتا مامۆستا و فێرخوازان لەلایەن عەلی حسێن عەلوان پسپۆڕی خۆراک و بەڕێوبەری گشتی و سەرپەرشتیاری سەنتەر بە گەرمی پێشوازی لێکرا، پاشان فێرخوازان ئاشناى ئامێری (InBody)کران، کە ئامێرێکی مۆدێرن بۆ شیکردنەوەی پێکهاتەکانی جەستە بەکاردێت، وەک سەرپەرشتیارى سەنتەرەکە ئاماژەى پێدا ئامێرەکە دەتوانێت پێکهاتە سەرەتاییەکانی وەک چەوری، ماسولکە، پرۆتین، کانزاکان و، ئاو بپێوێت، ئەوەش بەسوودە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی پۆلێنکردنی قەڵەوی و تەندروستی گشتی جەستە.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، دەرفەت بەفێرخوازان درا بۆ ئەنجامدانى چالاکیەکى پراکیتکى و دەرفەتی بەدەستهێنانی ئەزموونی کردارى لە پەرەپێدانی بەرنامەی خۆراکی کەسی، ئەوەش بەپێی ئەو کەیسانەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە. جگە لەوەش ڕاهێنانیان پێکرا بۆ ژماردنی کالۆری بۆ ئەو خۆراکە جیاوازانەی کە لە سەنتەرەکەدا بەردەستن، ئەمەش یارمەتیدەر بوو لە بەرزکردنەوەی زانیاریی فێرخوازان لە بواری زانستی خۆراک و پلاندانانی خۆراک.
لەکۆتاییدا دکتۆر سارا محمد حمید سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵى پێشکەش بە عەلی حسێن ئەلوان کرد، کە دەرفەتی ئەو چالاکیە پەروەردەیی و کردارییە لە سەنتەرەکەدا بۆ فێرخوازان ڕەخساند.