فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى لە تاقیگەیەکى زانستى ئاشناى بەکارهێنانى ئامێرە ئۆتۆماتییەکان لە دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکان دەکرێن
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (٢٢/١٠/٢٠٢٥)، فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی مایکرۆبایۆلۆژی پزیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر خەواجە شەکێل ئەحمەد، سەردانێکی زانستییان بۆ تاقیگەی پزیشکی فلۆریا لە هەولێر ئەنجامدا.
فێرخوازان لە لایەن دکتۆر نیاز سەردار ئەسعەد، خاوەن و بەڕێوەبەری تاقیگەی پزیشکی فلۆریا، پێشوازی گەرمیان لێکرا، ئینجا ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەى ژێرخانە دەستنیشانکارییە مۆدێرن و ستانداردە کارپێکراوەکانی تاقیگەکە پێشکەش بە فێرخوازان کرد، پاشان فێرخوازان بەشە سەرەکییەکانی تاقیگەکەیان بەسەرکردەوە، لەوانە یەکەکانی مایکرۆبایۆلۆژی، سێرۆلۆژی و دەستنیشانکردنی گەردیلەیی (molecular diagnostics) ، لەو چوارچێویەشدا فێرخوازان لە نزیکەوە تێبینیەکانیان تۆمار کرد و گفتوگۆیان لەسەر تەکنیکە پێشکەوتووەکان بۆ دەستنیشانکردنی پەتۆجینەکان، تاقیکردنەوەی هەستیاری دژە میکرۆبەکان و پشتڕاستکردنەوەی گەردیلەییەگوازراوەکان کرد.
هاوکات دکتۆر نیاز سەردار ئەسعەد لەمیانەى هاوەڵیکردنى فێرخوازان بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى تاقیگەکە ڕوونکردنەوەی وردی لەسەر ڕێکارەکانی سەلامەتی بایۆلۆجی، پرۆسێسکردنی نموونەکان و بەکارهێنانی ئامێرە ئۆتۆماتیکییەکان لە دەستنیشانکردنی پزیشکی ڕۆژانەى نەخۆشکان پێشکەش بە فێرخوازان کرد،سەردانەکە دەرفەتێکی بە فێرخوازان بەخشی بۆ بەستنەوەی ڕاهێنانی ئەکادیمی خۆیان بە پراکتیکە کلینیکییە ڕاستەقینەکانەوە.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر خەواجە شەکێل ئەحمەد سوپاس و پێزانینی ئاراستەی دکتۆر نیاز سەردار ئەسعەد کرد بۆ پێشوازی گەرم و بەشدارییە بەنرخەکەی لە ئەزموونی ئەکادیمی فێرخوازان.






