فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانێکی زانستی بۆ کلینیکی پسپۆڕی خۆراکناسى ئەنجام دەدەن
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٧/٤/٢٠٢٥) و، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ساڵح زێباری، فێرخوازانى قۆناغی سێیەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستیان بۆ کلینیکی پسپۆڕی خۆراک سازان ئەسکەندەر ئەنجامدا.
فێرخوازان سەرەتا لەلایەن پسپۆڕی خۆراک سازان ئەسکەندەر بەگەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان باسى لە چالاکییەکانی ڕۆژانەی کلینیکەکە بۆ فێرخوازان کرد و، ڕونیکردەوە لە کلینیکەکەیاندا ڕۆژانى هەڵسەنگاندنی خۆراکی، پلاندانانی خۆراکی تاکەکەسی و، ڕاوێژکاری خۆراکى پێشکە بە نەخۆش و ئەو کەسانە دەکەن، کە لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدان، بۆ ئەو مەبەستەش باسی لە ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردنی کەیسەکان کرد، هەروەک بە گرنگیەوە باسى لە ڕۆڵی خۆراک لە خۆپاراستن لە نەخۆشی و بەرەوپێشبردنی تەندروستیدا کرد.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا بەشێوەیەکى پراکتیکى باسى لە چۆنیەتى هەڵسەنگاندنی خۆراکی، پلاندانانی خۆراکی تاکەکەسی بۆ فێرخوازان کرد، لە کۆتایشدا بە بایەخەوە تیشکی خستە سەر گرنگی ڕاهێنانی پراکتیکی لە ئامادەکردنی فێرخوازان بۆ بازاڕى کار و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کەرتی تایبەت لە بوارى چاودێری تەندروستی و دەوڵەمەندکردنى ئەزمون و لێهاتوویی پێویست بۆ ئەوەی لە پیشەکەیاندا سەرکەوتوو بن.