فێرخوازانى بەشى پەيوەندييه نێودەوڵەتی و دبلۆماسيەكان سەردانی كونسڵگەری (قەتەر)یان کرد
لەدرێژەی کارو چالاكییە رۆشنبیرییەكانی بەشی پەيوەندييه نێودەوڵەتی ودبلۆماسيەكان بۆ فێرخوازانی بەشەكە، فێرخوازانی قۆناخی دووەم، بەسەرپەرشتی دکتۆر رشید میکائیل محمد، رۆژی سێشەمە، ڕێکەوتى 2-12-5202، سەردانی كونسڵگەرى وڵاتی قەتەر لە شارى هەولێر کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، مامۆستا و فێرخوازانى بەشى پەيوەندييه نێودەوڵەتی ودبلۆماسيەكان لەلایەن حسین محمد الکبیسی رێخكەری کاروبارى کونسڵگەری قەتەر لە هەرێمى کوردستان پێشوازیان لێکرا. لەمیانەی دیدارەکەدا دکتۆر رشید میکائیل کورتەیەکى لەبارەى زانكۆی جیهان- هەولێر و كۆلێژ و پسپۆڕییەتییە جیاكان پێشکەش بە رێكخەری کونسڵگەری کرد و، ڕایگەیاند: زانكۆی جیهان-هەولێر یەكەمین زانكۆی تایبەتە لە هەرێمی كوردستان کە نزیك 30 بەشی جۆراو جۆری تێدایە، پاشان باسى لە پڕۆگرامی خوێندن لەبەشی پەيوەندييه نێودەوڵەتی ودبلۆماسيەكان کرد.
لەبەرامبەردا، حسین محمد الکبیسی دواى بەخێرهێنانى مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازانى بەشى پەيوەندييه نێودەوڵەتی ودبلۆماسيەكان، ئینجا تیشكی خستە سەر بزاوتە دیپلۆماتی و خێرخوازی و هاریكارییەكانیان لە هەرێمی كوردستان، جەختیشی لەسەر پێویستى پتەوتركردنی پەیوەندییە رۆشنبیری و زانستییەكانی نێوان هەردوولاكردەوە، هەروەك بوونی بەشى پەيوەندييه نێودەوڵەتی ودبلۆماسيەكان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە دەستكەوتێكی زانستی گرنگ هەژماركرد و، هانی فێرخوازانیدا سوود لە تەكنەلۆژیای سەردەم وەربگرن لەپێناو بەدەستخستنی زانیاری زیاتر و بەرەوپێشبردنی پسپۆڕیەتییەكەیان.
دواتر گفتۆگۆیەكی كراوە لەنێوان رێخكەرى کاروبارى کونسڵگەری قەتەر لە هەرێمى کوردستان و فێرخوازان بەڕێوەچوو، کە تایبەت بوو بە خوێندنى ئەکادیمی لە عێراق و، دواتر بەرواردێک لە نێوان خوێندنى زانکۆ کۆن و ئێستادا لە عێراق کرا.
لەكۆتاییدا، مامۆستای سەرپەرشتیار دیاری بەشی پەيوەندييه نێودەوڵەتی ودبلۆماسيەكان پێشکەش بە رێكخەر کاروبارى کونسڵگەری قەتەر کرد، کە بریتى بوو لە کتێبی ئەتلەسی کوردستان لە دانان و ئامادەكردنی دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر، لەهەمان كاتدا بەناوی بەشی پەيوەندييه نێودەوڵەتی ودبلۆماسيەكان بانگهێشتی رێكخەر کاروبارى کونسڵی كرد بۆ زانكۆی جیهان-هەولێر، بەمەبەستی پێشكەشكردنی بابەتێك بۆ فێرخوازان، ئەویش بەخۆشحاڵییەوە بانگهێشتەكەی پەسند كرد.






