فێرخوازانى بەشى چارەسەری سروشتى بەشدارى لە چالاکیەکانى حەوتەمین کۆنفرانس و پیشانگەى نێودەوڵەتی کۆمەڵەی دەمار لە کوردستان دەکەن
لە چەند ڕۆژى ڕابردودا حەوتەمین کۆنفرانس و پیشانگەى نێودەوڵەتی کۆمەڵەی دەمار لە کوردستان لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا دوو فێرخوازى بەشى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى کارایان لە چالاکیەکانى کۆنفرانسەکەدا کرد.
لەو کۆنفرانسەدا، کە ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام بووە و، لە هۆتێل ڕۆتانا بەڕێوەچوو، هەریەک لە (هاجەر ئەکنانى و ئەیوب سەباح نوری) فێرخوازانى قۆناغی سێیەمدا بەشداریان کرد، لە میانەى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسەکەدا تاوتوێی نوێترین پێشهات و داهێنانەکان لە زانستی دەمار کرا، هەروەها ئەکادیمیست و توێژەران و پسپۆڕان لە سەرانسەری جیهان توێژینەوەکانیان لە بوارەکەدا خستەڕوو، بەتایبەت لە بوارەکانى برینداربوونی سیستمی دەماری ناوەندی، چاککردنەوە و دەرچوون؛ دەروونناسی؛ بایۆلۆجی خانەیی و گەردیلەیی؛ زانستی دەماری کلینیکی، زانستی دەمارەیی گەردیلەیی و تێکچوونی دەمارەکان، زانیاری دەمار و زانستی دەماری کۆمپیوتەر، پاڵنانی وێنەگرتنی مێشک و دەمار، پزیشکی دەمار و کیمیای دەماری،نەخۆشیەکانی تێکچوون و فشاری دەروونی سەرنجڕاکێش.
وەک فێرخوازان باسیان لێوە کرد، بەشداریکردنیان لەم کۆنفرانسەدا ئەزموونێکی سەرنجڕاکێش و گۆڕانکاری نوێ بووە، چونکە تێگەیشتنیان لە زانستی دەمار قووڵتر کردەوە، جگە لەوەش توانیان پەیوەندی پیشەیی لەگەڵ توێژەران و پسپۆڕانى بوارەکە ببەستن.