فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار بە سەردانێکی زانستی کۆمپانیای خۆشناو بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتى (2025-9-24) ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەم وچوارەمی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی زانستییان بۆ کۆمپانیای خۆشناو رێکخست، کە تایبەتە بە دروستکردن پووشی موبەریدە، سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بوو، بەگەیشتنیان لەلایەن احمد سامان صلاح بەرێوەبەری کۆمپانیاکە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەسەرەتادا احمد سامان صلاح، روونیکردەوە تەواوى دەربارى کارگەکەیانى پێشکەش بە فێرخوازان کرد و، ڕونیکردەوە لە کەرگەکەیاندا داری جۆری کەنەدی و ئەسپیندار بەکاردەهێنرێت لە دروستکردنی پووشی موبەریدە، دارەکانیش لە کوردستان یان لە تورکیا دەکڕن بۆ دروستکردنی پوشەکان، پاشان باسى لە پرۆسەى بەرهەمهێنان کرد و وتى: سەرەتا بە ئامێری تایبەت بە دروستکردنی پووش دارەکان دەبرن و، دواتر لە تۆڕی دەکەن و کۆگای دەکەن و دەینێرن بۆ بازار، هەر لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کارگەکەدا، بەرێوەبەری کارگەکە بەگرنگیەوە باسی لە پاشماوەی دارەکان کرد و ڕایگەیاند: بۆ بۆ کاری تر بەکاردەهێنرێت، ئاماژەی بەوەدا کەوا چەند جۆر قیاسێکمان هەیە لە ٢٥٠٠ دەستپێدەکات تا ٤٥٠٠ وە .
وە لەکۆتایی گەشتەکەدا، دەرفەتی تەواو درا بە فێرخوازان بۆ پرسیارکردن دەربارەی چۆنیەتی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی بەسەر بازاردا و، بۆ ئەوەش احمد سامان صلاح وەڵامى پرسیارەکانى دایەوە و زانیارى زیاترى پێشکەش بە فێرخوازان کرد.