فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانى پارێزگای هەولێر دەکەن
ڕۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی (2025-11-18) سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی کار سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر بۆ پارێزگای هەولێر ڕێکخست.
سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێڤی محمد قادر) بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان لەلایەن جێگر صابر عزيز بەرێوەبەری خامەی نهێنی بەگەرمی پێشوازیان لێکرا، ئینجا کورتەیەکى لەبارەى پێکهاتەى کارگێڕى دیوانى پارێزگا بۆ فێرخوازان باسکرد و وتى: لە ناو پارێزگای هەولێر چواردە بەرێوەبەرایەتی جیاواز هەیە، لەگەڵ ٣٠٠ ئەندازیار و ٥٠٠ کارمەند.
پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەی بەشەکانی پارێزگا، لەو چوارچێوەیەشدا لەسەرەتادا فێرخوازان بەشی خامەی نهێنیان بەسەرکردەوە بۆ ئەم مەبەستەش جێگر سابر وتى: خامەى نهێنى بەرێوەبەرایەتیەکی سەربەخۆیە لەناو پارێزگا، هەموو کارەکان دەگەرێتەوە ئەم بەشە، پاشان باسی لە نوسراوە هاتووەکان کرد و وتى: نوسراوەکان بەشێوازی دەستی و ئەلکترۆنی دەگەنە پارێزگا، بۆ ئەوەش بە گرنگیەوە باسی لە سیستمە ئەلکترۆنیەکە کرد و وتى: سیستمێکی سەرکەتووە و QR تایبەت بەخۆی هەیە، بە جۆرێک زانیارییەکان لەناوی رەشنابنەوە، دواتریش بەگرنگیەوە باسی لە تۆمارکردنی هەموو زانیارییەکان کرد لە بەرێوەبردنی کاردا.
هەر لە لە میانەی گەشتە زانستیەکەیاندا، فێرخوازان سەردانی بەشی ژمێریاریان کرد بۆ ئەم مەبەستەش پەیام سعدی اسماعیل بەرێوەبەری ژمێریاری پێشوازییان لێکرا، بۆ ئەوەش کورتەیەکى لەبارەى کارەکەیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد وتى: بۆ بەرێوەبردنی کاروبارەکانی ناوخۆی پارێزگا سیستمی ئێکسل بەکاردەهێنن، هاوکات سیستمی ئەکسس بۆ پرۆژەکان بەکاردەهێنن. پاشان فێرخوازان سەردانی بەشی IT یان کرد، کە یەکێکى دیکەیە لە گرنگترین بەشە لە ناو پارێزگا، چونکە لەم بەشەدا ئەرشیف و تۆماری کاروبارەکان دەکرێت، لە بەشی راگەیاندن بە فێرخوازانیان ڕاگەیان، ڕۆژانە هاوڵى پارێزگا دەکەن بۆ ڕوماڵکردنى کاروچالاکیەکانى پارێزگا.
لە درێژەی سەردانەکە؛ فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لە دیوانى پارێزگاى هەولێر سەردانی بەشی بەدواداچوونیان کرد، لەکۆتاییدا سەردانی بەشی کاروباری هاوڵاتییانیان کرد و، لەلایەن نوزاد فواد بەرێوەبەری بەشی کاروباری هاوڵاتیان پێشوازییان لێکرا و وتى: ئەم بەشە راستەوخۆ کار لەگەڵ هاوڵاتیان دەکات، هەرکاتێک هاوڵاتی سکاڵای هەبێت دەتوانێت سکاڵاکەی تۆماربکات، روونیشیکردەوە زۆرترین ئەم کەسانەی سکاڵا تۆماردەکەن کەسانی بەتەمەنن، لە ئێستاشدا هێلی گەرمیان بەژمارە (0750 600 07 07) هەیە، کە بەشێوەیەکى راستەوخۆ وەڵامی هاوڵاتیان دەدرێتەوە.
لە کۆتاییدا مامۆستای سەرپەرشتیار هێڤی محمد قادر سوپاسی جێگر صابر عزيز و تەوای ستافی پارێزگا کرد بۆ رێکخستی ئەم دەرفەتە بۆ فێرخوازان و، لە نزیکەوە ئاشنابوون بە کاروبارەکانى پارێزگا.






