فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانى کۆمپانیای ئاسن کار لە شاری هەولێر دەکەن
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتى (2025-9-22) فێرخوازانى قۆناغی سێیەم وچوارەمی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی زانستییان بۆ کارگەی ئاسن کار لە ناوچەی پیشەسازی شاری هەولێر ئەنجامدا، کە کارگەکە تایبەت بوو بە دروست کردنی هەیکەلی ئاسن، سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بوو، بەگەیشتنیان لەلایەن بەرێوەبەری کۆمپانیاکە عمر عزيز عمر بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە میانەی سەردانەکەیاندا؛ بەرێز عمر عزيز عمر، تێڕوانینێکی گشتی لەبارەی ڕەوتی کارەکانی ناو کارگەکەوە پێشکەش بە فێرخوازان کرد، لە سەرەتای گەشتەکە هەموو بەشەکانی کۆمپانیای بە فێرخوازان پیشاندا وەک بەشی ژمێریاری و سەرچاوە مرۆییەکان و کارگێری و دیزاین و IT ، وە دواتر روونیکردەوە کەوا کۆمپانیای ئاسن کار لە ژمێریارییدا سیستەمی سهلي سوفت بەشێوەیەکی گشتی وە سیستەمی ئێکسڵ بەشێوەیەکی تایبەت بەکاردەهێنن بۆ تۆمارکردنی حیسابەکانیان، وە بەهەمان شێوە روونیکردەوە کەوا سیستەمی (SAP ETABS ROBOT, TEKLA STRUCTURE, AUTOCAD) بەکاردەهێنن بۆ دیزاینی کارەکانیان.
دواتر هاوەڵى فێرخوازانى کرد و لەنزیکەوە بەشەکانى کارگەیان بەسەرکردەوە و، فێرخوازانى ئاشناى قۆناغەکانى بەرهەمهێنان کرد، کە چۆن لە سەرەتادا کەرستەی خاو کۆگا دەکەن و دواتر دەیگوازنەوە بۆ بەشی بەرهەمهێنان و تا تەواوکردنی بەرهەمەکە، لە کۆتایی گەشتەکەدا فێرخوازان خۆشحاڵى خۆیان پیشاندا کە لە نزیکەوە توانیان ئاشنای قۆناغەکانى دروستکردنی بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایە ببن.