فێرخوازانى بەشى گرافیک دیزاین سەردانی باخچەى منداڵانى فلۆرانتین دەکەن و کۆمەڵێک دیاریان پێشکەش دەکەن
فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشى گرافیک دیزاین لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٤/٤/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر سەجا عەبدولهادی سەردانى باخچەى منداڵانى فلۆرانتیان لە شارى هەولێر کرد.
دواى گەیشتنیان بە باخچەکە، فێرخوازان لەلایەن وەفا نامیق مەجید بەڕێوەبەرى باخچەى منداڵان بەگەرمى پێشوازییان لێکرا، پاشان فێرخوازان کۆمەڵێک کتێبى چیرۆکى منداڵان، کە خۆیان نوسین و دیزاینى ناوەڕۆک و بەرگەکانیان کردبوو پێشکەشى منداڵانى باخچەکەیان کرد، لە میانەی سەردانەکەیاندا، فێرخوازان سەرەتا چیرۆکەکانیان بۆ منداڵانى باخچەکە خوێندەوە، ئەوەش وایکرد منداڵەکان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازى بکەن، پاشان منداڵان چالاکانە بەشدارییان لە چالاکییە پەیوەندیدارەکانی وەک ڕەنگکردن و وێنەکێشان کرد.
لە بەرامبەر بەڕێوەبەری باخچەى منداڵانى فلۆرانت، سوپاسى فێرخوازان و مامۆستاى سەرپەرشتیارى کرد، پاشان بە گرنگیەوە ستایشی ئەو کارە خۆبەخشییەی فێرخوازانى کرد، ڕونیشیکردەوە ئەو چالاکیە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر منداڵان هەیە.