فێرخوازانى بەشی تیشک و سۆنار لە نەخۆشخانەى هەولێرى فێرکارى چەند تاقیگەیەک بەسەر دەکەنەوە
بەئامانجى ئاشناکردن و ڕاهێنانى فێرخوازان بەژینگەى کارکردن و چۆنیەتى کارکردن لەسەر ئامێرە تاقیگەیەکان، سەرۆکایەتى بەشى تیشک و سۆنار لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (12ی تشرینی یەکەمی 2023)، فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە بەشی تیشک و سۆنار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتی مامۆستا ئازا ئیسماعیل عەبدی، سەردانێکی زانستییان بۆ نەخۆشخانەی هەولێرى فێرکارى ئەنجامدا.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان چەند تاقیگەیەکى زانستیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاشناى چۆنیەتى بەکارهێنانى ئامێرەکانى دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکان و تەکنیکە جیاوازەکانی وێنەگرتنی پزیشکی بە ئامێرە جۆراوجۆرەکان بوون، بەتایبەت لەوانە ئامێری تیشکی ئێکس (X-Ray) و، سکانەری تۆمۆگرافی کۆمپیوتەریی (CT) و وێنەگرتنی دەنگدانەوە موگناتیسیەکان (MRI) بوون.
لە کۆتاییدا مامۆستاى سەرپەرشتیار بەناو بەشى تیشک و سۆنار لە زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاسى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانە و ستافى کارگێڕى و پزیشکى و کارمەندانى تاقیگەى کرد، کە لەو سەردانە زانستیە هاوکار و هەماهەنگیان بوون.