فێرخوازانى بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى سەردانی سەنتەری (ملائكة الرحمة) دەکەن
سەرۆکایەتى بەشی تەکنیکی وێنەگرتنی تیشکى لە زانکۆی جیهان – هەولێر بەردەوامە لە ڕێکخستنى سەردانیە مەیدانیەکانى، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەردانێکی زانستیدا فێرخوازانى قۆناغی دووەم بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر عەبدولئەلیم سەنتەری ملائكة الرحمة)یان لە شاری هەولێر بەسەرکردەوە.
سەردانەکە رۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥) بەڕێوەچوو، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان لەلایەن محەمەد کامل عەبدولڕەحمان پسپۆڕى تیشک پێشوازییان لێکرا، ئینجا ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەبارەی نوێترین تەکنیکەکانی وێنەگرتنی تیشک لە دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکاندا پێشکەش بە فێرخوازان کرد، پاشان یاوەرى فێرخوازانى کرد بۆ پیشاندانى ئامێرە مۆدێرنەکانی وەک تیشکی ئێکس کە بەکاردەهێنرێت بۆ وێنەگرتنی ئێسکەکان و دیاریکردنی شکانەکان، تۆمۆگرافی کۆمپیوتەریی، وێنەگرتنی دەنگدانەوە موگناتیسیەکان (MRI) و سۆنەرن هاوکات دەرفەت بە فێرخوازان درا ئامێرەکانی تیشکی ئێکس بەکاربهێنن و کارەکانیان لە ژێر چاودێری پسپۆڕاندا ڕێکبخەن، ئەمەش تێگەیشتنی پراکتیکییان لە چەمکە تیۆریەکان بەرزکردەوە. هەروەها فێرخوازان بەشدارییان لە شیکردنەوەی وێنەکانی تیشکی ئێکس کرد، کە لەسەر شاشە تایبەتمەندەکان پیشان دەدرێن، ئەوەش ئەزموونێکی واقیعییان بە فێرخوازان بەخشی بەتایبەت چۆنیەتی خوێندنەوەی وێنەی تیشکی ئێکس و مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە کلینیکییەکان.
هاوکات فێرخوازان لە ڕێگەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ مامۆستاى سەرپەرشتیار و پسپۆڕان کرد سەبارەت بە میکانیزمەکانی کارکردنی ئامێرە جیاوازەکان و باشترین پراکتیزەکان بۆ بەکارهێنانیان لە دەستنیشانکردنی پزیشکیدا.