فێرخوازانى بەشی شیکارى تاقيگەی پزيشكی بەسەردانێکى مەیدانى نەخۆشخانەیەکى تایبەت بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (15ی 21ی 2024)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى شیکارى تاقیگەى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى تاقیگەکانى نەخۆشخانەى شارى ئەهلییان لە شارى هەولێر کرد.
لەو سەردانە مەیدانیەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر سالی خەلیل باقر سەردانەکەیان ئەنجامدا، بە گەیشتنیان لەلایەن، دکتۆر عومەر ڕەشید، سەرپەرشتیاری تاقیگەکان لە نەخۆشخانەی شار ئەهلی و ستافى نەخۆشخانەکە بەگەرمى پێشوازییان لێکرا، پاشان کورتەیەکى لەبارەى کارەکانیان لە نەخۆشخانەکە بۆ فێرخوازان باسکرد بەتایبەت بەشەکانى تاقیگەکە و ئەو پشکنیانەى بۆ نەخۆش و چارەسەرخوازان ئەنجامى دەدەن، لەوانەش پشکنینى خوێن و، بەکتریا و کیمیا و هۆرمۆن و ڤایرۆسەکان، وتیشى سەرجەم ئەو پشکنینانەى کە لە تاقیگەکانى نەخۆشخانەکەیان ئەنجام دەدرێ، لە ڕێگەى کۆمەڵێک ئامێرى پێشکەوتویی شیکاریان بۆ دەکرێ، هەر بۆ ئەو مەبەستەش سەرپەرشتیارى تاقیگەکە هاوەڵى مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى تاقیگەکە و ئاشناکردنیان بە ئامێرە پزیشکیەکان و چۆنیەتى ئەنجامدانى پشکنینەکان بۆ نەخۆش و چارەسەرخوازان.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکان و ناساندنى ئامێرەکانى پشکنین فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەڵێک پرسیارى و گفتوگۆیان لەگەڵ مامۆستاى سەرپەرشتیار و سەرپەرشتیارى تاقیگەکە کرا، ئەوەش بووە هۆى زیاتر تێگەیشتن لە ژینگەى کارکردن لە تاقیگەکان و پرۆسەکانى پشکنین هەر لە وەرگرتنى خوێن و نموونەکان تا شیکردنەوەى داتاکان و پێدانەوەى ئەنجامەکان بە نەخۆش و چارەسەرخوازان.