فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بەشدارییان لە سیمپۆزیۆمێکی زانستی تایبەت پشکنینى بەکتریا کرد
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٩/١/٢٠٢٥)، فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە نەخۆشخانەى میهرەبانى ئەهلى بەشدارییان لە سیمپۆزیۆمێکی زانستی تایبەت بە بەکتریا و تەکنیکەکانی پشکنین و دەستنیشانکردن ىکرد.
فێرخوازان بەسەرپەرشتى دکتۆر فەیسەڵ فاروق سدیق سەردانى نەخۆشخانەکەیان کرد و، سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن دکتۆر هێمداد حەوێز ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی مێهرەبانی تایبەت پێشکەش کرا. لە میانەى سیمپۆزیۆمەکەدا، دکتۆر هێمێداد حەوێز بەشێوەیەکى زانستى باسى لە چۆنیەتى دەستنیشانکردنی وردە زیندەوەران و بەکتریا لە تاقیگەکانی نەخۆشخانەکاندا کرد، هەروەک باسی لەو تەکنیکانە کرد، کە لە کۆکردنەوەی نمونەی نەخۆشەکاندا بەکاردەهێنرێن. دواى پێشکەشکردنى سیمپۆزیۆمەکە، سەرپەرشتیارى نەخۆشخانەى میهرەبانى دەرفەتى بەفێرخوازان داب ۆ بەسەرکردنەوەى تاقیگەی نەخۆشخانەکەیان، لەوێش ڕوونکردنەوەیەکی کردەیی لەسەر ئامێرە جۆراوجۆرەکانی تاقیگەیی بە فێرخوازان دا، لەگەڵ گرنگیدان بەو میکانزمانەى لە دەستنیشانکردنی وردە زیندەوەراندا بەکاردەهێنرێن.
لە بەرانبەردا دکتۆر فەیسەڵ فاروق سدیق بەناوى سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى سوپاسى دکتۆر هێمداد حەوێزى کرد لە پاى پێشکەشکردنى سیمپۆزیۆمەکە و ئاشناکردنى فێرخوازان بە کارى تاقیگەیی.