فێرخوازانى بەشی نیوتریشن و دایەتێتکس هەڵسەنگاندن بۆ زانیارییە نوسراوەکانى سەر خۆراک دەکەن
بەمەبەستی گرنگیدان بەگشت بوارەکانی خۆراک ونیوتریشن، ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (٢١/٤/٢٠٢١) بەسەرپەرشتی دکتۆر (صالح مصطفى صالح زيبارى) سەرۆکی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس فێرخوازانى قۆناغى سێیەمی بەشی نیوتریشن ودایەتێتكس هەڵسەنگاندنی زانستیان بۆ چەند جۆرێک لەو خۆراکانە کرد، کە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستن.
هەڵسەنگاندنەکە تایبەت بوو بەڕاستى و دروستى ئەو زانیاریانەی لەسەر خۆراکەکان دەنوسرێت، بۆ ئەوەش فێرخوازان بەراوردى زانیارییە نوسراوەکان و کڕۆکى خۆراکەکان کرد، بۆ ئەوەش گەیشتنە چەند دەرئەنجامێکى گرنگ، هاوکات فێرخوازان هەڵسەنگاندنیان بۆ نیشانەکانى سەر خۆراکەکان کرد، کە پێیان دەوترێ (نیشانەکانى هاتوچۆى خۆراکى) و سێ ڕەنگى سەرەکى بوارى هاتوچۆ لەخۆدەگرێت، ڕەنگى سور ئاماژەیە بۆ ئەوەى کە بڕێکى زۆر خۆى و شەکر و ڕۆنى تێدایە و، خۆراکێکى ناتەندروستە، بەڵام ڕەنگى سەوز ئاماژەیە بۆ خۆراکێکى تەندروست و ڕێژەیەکى کەم خۆ و شەکر و ڕوونى تێدایە، ئەم سیستمە لە بەریتانیا پەرەى زۆرى پێدرا و، ئێستا لە زۆرێک لە وڵاتان کارى لەسەر دەکەن بۆ هەڵسەنگاندنى خۆراک و ئەو زانیاریانەى لە ستیکەرەکانى سەر خۆراک نوسراوە.