فێرخوازانى بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس باس لە ڕۆڵی خۆراک لە خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان دەکەن
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (١٠/٢/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر محەمەد محەمەد حسێن، فاتیمە ئازاد فێرخوازی قۆناغی چوارەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان -هەولێر سیمینارێکی هۆشیاری بۆ فێرخوازانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە ئامادەیی شێواز لە شارى هەولێر بە ناونیشانی (ڕۆڵی خۆراک لە خۆپاراستن لە نەخۆشی) پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.
لەسەرەتادا مامۆستا بێخال محەمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازییەکی گەرمی لە فێرخواز فاتیمە ئازاد کرد، ئینجا دواى خۆناساندنى بە قوتابیانى قوتابخانەکە سمینارەکەى پێشکەش کرد، بۆ ئەو مەبەستەش بەوردى باسى لە خۆراکی هاوسەنگ دەوڵەمەند بە ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵ و چەورییە تەندروستەکان کرد بەتایبەت ئەو جۆرە خۆراکانە، کە یارمەتیدەرن لە خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و قەڵەوی و تێکچوونی کۆئەندامی هەرس. هەروەها ئاماژەی بە مەترسییەکانی خواردنی خۆراکی زۆر شەکرەی زیادە و چەوری ناتەندروست کرد، کە پەیوەندییەکى زۆریان بە زیادبوونی مەترسییە تەندروستییەکانەوە هەیە.
سیمینارەکە بە پێشکەشکردنى کۆمەڵێک ڕێنمایی پراکتیکی و ئامۆژگارى سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردنی خۆراکەکان و پاراستنی خۆراکی هاوسەنگ و وەرگرتنی خووی تەندروست ، کە بەرگری لەش و تەندروستی گشتی بەرز دەکەنەوە پێشکە بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.