فێرخوازانى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان سەردانی بەشی پەروەردەی وەرزشیی لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە دەکەن
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 2025/10/19، سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەم و سێیەم بۆ بەشی پەروەردەی وەرزشی لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە ڕێکخست.
لەو سەردانەدا، کە بەسەرپەرشتى هەریەک لە مامۆستای یاریدەدەر ئەحمەد سەعید و مامۆستای یاریدەدەر محەمەد سەڵاحەدین تەحسین بەڕێوەچوو، فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن هەریەک لە د.زين دزەيی ، سەرۆکى بەشى پەروەردەى وەرزش و دکتۆر زمان صالح و مامۆستاى یاریدەدەر كاروان رسول حسن بڕیاردەرى بەشەکە پێشوازییان لێکرا، دواى بەخێرهێنانى فێرخوازان ئینجا لە لە وتەیەکیدا بە بەشەکانی کۆلێژ و ژێرخان و پرۆگرامە ئەکادیمییەکانیان ئاشناى فێرخوازان کرد، لەگەڵ پێشکەشکردنی کورتەیەک دەربارەی سروشتی خوێندن و چالاکییە زانستییەکان لە بەشی پەروەردەی وەرزشی.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان هۆڵ و دامەزراوە و دامەزراوە وەرزشییەکانی کۆلێژەکەیان بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە ئاشناى ژینگەى خوێندن و فێربوونى بوارى وەرزش لە کۆلێژەکە بوون، بەتایبەت ئەو چالاکیە وەرزشییانەى کە لە کۆلێژەکە بۆ فێرخوازان ڕێکدەخرێ.
لە کۆتایی سەردانەکەیاندا، مامۆستایانى سەرپەرشتیار بەناوى سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆی جیهان-هەولێر سوپاسى سەرۆک و مامۆستایانى بەشى پەروەردەی وەرزشی لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوەیان کرد و، جەختیان لە پێویستى ئەو جۆرە سەردانانە کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستیەکان و ڕەخساندنى ژینگەى فێربوون و ئەنجامدانى توێژینەوەی زانستی لە بوارەکانی پەروەردەی وەرزشی و زانستە وەرزشییەکان لە نێوان زانکۆ و بەشە هاوشێوەکان.






