فێرخوازانى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانى پەرلەمانی كوردستان دەکەن
بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان دبلۆماسی لە زانكۆی جیهان- هەولێر، بەسەردانێكی مەیدانی و زانستی بۆ فێرخوازان بۆ پەرلەمانی كوردستان ڕێکخست.
رۆژی سی شەممە ڕێکەوتى (٢٥ تشرینى دووەم ٢٠٢٥) بەسەرپەرشتی دکتۆر ڕەشید میكائیل محمد، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسى سەردانى پەڕلەمانى کوردستانیان کرد ،ولەلایەن ڕاوێژکاری پەرلەمان دکتۆر یاسین مەحمود پێشوازییەكی گەرمیان لێکرا.
لە یەکەم وێستگەى سەردانەکەیاندا لە پەڕلەمانى کوردستان، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی بەشی پرۆتۆکۆڵیان کرد و ،لەلایەن بەرێز عەونی حەمەد عەلی، بەرپرسی کاروباری پرۆتۆکۆل پێشوازییان لێکرا، پاشان ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەسەر گرنگترین چالاکییەکانی بەشی پرۆتۆکۆڵ و ڕێوڕەسمە پرۆتۆکۆڵیەکانى پەڕلەمانى کوردستان بۆ فێرخوازانى بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسیەکان باسکرد.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان سەردانی كتێبخانەی پەرلەمانیان كرد ،ولەلایەن بەڕێوەبەرى کتێبخانەکە محمد تاهیر پیرانی کورتە باسێک لەبارەى کـتێبخانەکە پێشکەش بەفێرخوازان کرا و وتى: سەرجەم كتێبەکانى ناو كتێبخانەكە سەرچاوەیەكی گرنگی بۆ بواری توێژینەوەی زانستی بەتایبەت بۆ ئەو توێژەرانەى توێژینەوە لەبارەى پەڕلەمانى کوردستان دەکەن.
لە کۆتا وێستگەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان هۆڵی دانیشتنە گشتییەکانی پەرلەمانیشیان بەسەرکردەوە، لەلایەن رێکخەرانی هۆلەكە زانیاری تەواو لەبارەى چۆنیەتى ڕێکخستنى کاروبارەکانى کۆبونەوەکانى پەڕلەمان لە هۆڵى کۆبونەوەکان لە شوێنی كورسییەكانی پەرلەمان كە تایبەتن بە ئەندامانی پەرلەمان تا شوێنى دانیشتنى ئەندامانى ئەنجومەنى وەزیران و شوێنى میوانان پێشکەشى فێرخوازان کرا.






