فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە شاری وۆچ بەشدارى لە ڕۆژى نیشتیمانى پۆڵندا دەکەن
هەریەک لە لە (سيدرا نهاد اسحق و أڤين رعد محمد) فێرخوازانى قۆناغى چوارەم لە بەشی کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە شارى وۆچ (Łódź) بەشدارییان لە چالاکیەکانى ڕۆژى نیشتیمانى و سەربەخۆیی پۆڵندا کرد.
لە میانەى چالاکیەکانى ئەو ڕۆژە نیشتیمانیەدا، سوپاى پۆڵەندا نمایشێکى بەرفراوانى پێشکەشکرد، کە تێیدا نوێترین تەکنەلۆژیاى سەربازى، سیستمەکانى درۆن، کەلوپەلە تاکتیکییە سەربازییەکان و کەرەستەى پاراستن کە لە ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکاندا بەکاردێن، خرانەڕوو. بۆ ئەوەش فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەرفەتى ئەوەیان بۆ ڕەخسا لە نزیکەوە بینەری نمایشى کەرەستە سەربازییەکان بن، هاوکات گفتوگۆیان لەگەڵ سەبارەت بە تواناکانى بەرگرى پۆڵەندا کارمەندە سەربازییەکان کرد.
هەر لەو بۆنە نیشتمانیەدا، کە ئامادەبوونى خێزان و فێرخوازانى وڵاتەکە و چین و توێژ و پێکهاتە جیاوازەکانى پۆڵندا ئامادەیبوون، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە نزیکەوە ئاشناى جۆش و خرۆشى نیشتیمانیانەى هاوڵاتیانى وڵاتەکە بوون، جگە لەوەش بۆنەکە بووە دەرفەتێک بۆ فێرخوازان بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بە مێژووى قوربانیدان و کەلتور و کوڵنەدانى ئەو میللەتە لە خەباتکردن بۆ بەدیهێنانى ماف و خواستەکانیان.
ئەم گروپەى فێرخوازان لە چوارچێوەى یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی (MoU) نێوان زانکۆى جیهان-هەولێر و زانکۆی وۆچ (University of Lodz) لەو وڵاتەن بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندنى ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) لە زانکۆی وۆچ.





