فێرخوازانى زانکۆی جیهانی-هەولێر؛ مۆزەخانەی نیشتمانی ئێتنۆگرافیی لە پۆڵەندا بەسەر دەکەنەوە
ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (١٤/١٢/٢٠٢٤) شیوەر رژدى محەمەد فێرخوازى بەشى (پەروەردەى گشتى)، زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە ئێستادا لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە دەخوێنێ سەردانی مۆزەخانەی نیشتمانی ئێتنۆگرافیی (National Ethnographic Museum) لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا کرد.
لە میانەى سەردان و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى مۆزەخانەکەدا، ئەم فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر ئاشناى جلوبەرگی نەریتی پۆڵەندی و ئامێری کشتوکاڵی و ئامێری دورینی سەدەی بیستەم لە وڵاتەکە بوو، لایەنێکی بەرچاوی دیکەى مۆزەخانەکە تایبەتە بە بوارى پەروەردەیی، کە ئامانج لێی فێرکردنی منداڵانى سەردانیکەر دەربارەی مێژووی پۆڵەندا، لەو بەشەدا ڕێگە بە سەردانکەرانی گەنج دەدرێت بۆ ماوەی ٢-٣ ڕۆژ لە شوێنی ڕووداوەکە بمێننەوە، تا بە تەواوی ئاشناى وردەکارییەکانى کەلتوری پۆڵەندى ببن، ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر دوپاتیکردەوە ئەم سەردانە دەرفەتێکى ناوازە بوو بۆ باشتر و قوڵتر تێگەیشتن لە کەلتور و میراتی دەوڵەمەندى پۆڵەندا.
مۆزەخانەی نەتەوەیی ئێتنۆگرافی (National Ethnographic Museum) لە ساڵی ١٨٨٨ دامەزراوە، کۆنترین مۆزەخانەیە لە پۆڵەندا و یەکێکە لە گەورەترین مۆزەخانەی ئێتنۆگرافی لە ئەوروپا، دواى نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنى لە ساڵی ٢٠١٣ جارێکى دیکە بەڕوى سەردانیکەراندا کراوەتەوە و، ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى خەڵکى پۆڵندا و گەشتیاران سەردانى دەکەن بۆ تێگەیشتن و ئەزمونکردنى کەلتوور و ژیانى پۆڵندییەکان لە ڕابردوو.