فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى کار لەسەر چۆنیەتى دیاریکردنی تایبەتمەندییە مایکرۆبایۆلۆجیەکان بە بەکارهێنانی تەکنیکە پێشکەوتووەکانی بایۆکیمیایی دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (٢٢/١٠/٢٠٢٥)، فێرخوازانی قۆناغی دووەمى بەشی مایکرۆبایۆلۆژی پزیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر خەواجە شەکێل ئەحمەد، سەردانێکی زانستییان بۆ تاقیگەی پزیشکی فلۆریا لە هەولێر ئەنجامدا.
فێرخوازان لە لایەن دکتۆر نیاز سەردار ئەسعەد، خاوەن و بەڕێوەبەری تاقیگەی پزیشکی فلۆریا، پێشوازی گەرمیان لێکرا، دواى بەخێرهێنانى فێرخوازان، ئینجا کورتە باسێکى گشتى لەبارەى تاقیگەکەیان پێشکەش بەفێرخوازان کرد، بۆ ئەوەش ئاماژەى بئاسانکارییە دەستنیشانکارییە پێشکەوتووەکان و سیستەمەکانی سەلامەتی بایۆلۆجی لە تاقیگەکەدا کرد، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى چەند بەشێکی تایبەتمەند، لەوانە یەکەکانی بەکتریۆلۆژی، دەستنیشانکردنی گەردیلەیی و کیمیای کلینیکی، بۆ ئەو مەبەستەش خاوەن و بەڕێوەبەری تاقیگەی پزیشکی فلۆریا بە وردی ڕوونی کردەوە چۆن سیستمەکانی بەکتریا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و دەستنیشانکردنی زیندەوەرە وردەکانی نەخۆشیهێنەرەکان بە بەکارهێنانی تەکنیکە بایۆکیمیایی و گەردیلەیی پێشکەوتووەکان جێبەجێ دەکرێن.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، د. خەواجە شەکێل ئەحمەد سوپاس دکتۆر نیاز سەردار ئەسعەد کرد لەسەر پشتیوانییە بەنرخەکەی و میواندۆستییەکەی.






