فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی ئاشناى ژینگەى کارکردن دەکرێن
بۆ لە نزیکەوە ئاشنابون بەژینگەى کارکردن، سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەیان بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانى هەولێر ڕێکخست.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢/٣/٢٠٢٢) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناخى سێیەم لە بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر شذى ناصح توفيق، لە شارى هەولێر سەردانى نەخۆشخانەى (ڤالیا)یان کرد و، ئاشناى نوێترین ئەو ئامێرانە کران، کە لە نەخۆشخانەکەدا بۆ شیکردنەوەى نەخۆشیەکان و هۆمۆن و بەرگرى و شیکردنەوە کیمیایەکان بەکاردەهێنرین.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا و، لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشە جیاکانى نەخۆشخانەکەدا، لەلایەن دکتۆر شنە کامیران بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە زانیارى تەواوی لەبارەى ئەو ئامێرانەى بۆ چارەسەرکردن و شیکردنەوەى نەخۆشیەکان بەکاردەهێنرێن پێشکەش بەفێرخوازان کرد، پاشان ستافی نەخۆشخانەکە ئەو شێوازانەی کە لە تاقیکردنەوەکانی تاقیگەدا بەکاردەهێنن وەک دەرهێنانی ئەلێکترۆنیک، زۆرکردنی جین و شیکردنەوەی بوارە پزیشکیەکان، کە لە ئێستادا بەکاردەهێنرین پێشکەشى فێرخوازان کرا، هەروەک چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و نەخۆشیەکان ئامانجێکى دیکەى سەردانە زانستیەکەى فێرخوازان بوو.