فێرخوازانی ئەندازیارى دیزاینی ناوخۆیی ئاشناى دیزاینى کەلوپەلى ناوماڵ دەکرێن
وەک بەشێک لە پابەندبوونی سەرۆکایەتى بەشی ئەندازیارى دیزاینی ناوخۆیی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ تێکەڵکردنی زانیاری تیۆری بە لایەنى پراکتیکی، ڕۆژى ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (5/2/2025)، فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشەکە بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر لانە شیهاب احمد سەردانى (ڕۆیاڵ مۆڵ)یان کرد و، لەلایەن (هیشمەت نارجی) نوێنەری بەڕێوەبردنی مۆڵەکە پێشوازى و ڕێنمایی کران.
لەمیانەى سەردانەکەیاندا فێرخوازانى ئەندازیارى دیزاینی ناوخۆیی دەرفەتیان بۆ ڕەخسا لە نزیکەوە تێبینى کاروبارى ڕێکخستن و دیزاینى (شارى یاری، سینەما و، کافێ)ى مۆڵەکە ببن، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان ئاشناى ستراتیژییەکانی دیزاینکردن بوون بەتایبەت لایەنە گرنگەکانی وەک دابەشکردنی ستراتیژی ناوخۆیی مۆڵەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی بەکارهێنەر و هاتوچۆ، یەکسختنى پەیوەندی نێوان جوانی تەلارسازی و کاریگەریی پراکتیکی لە فەزای کات بەسەربردندا، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە چۆن ڕێکخستنی فەزاکان پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی سەردانکەران دابین دەکەن بۆ دڵنیابوون لە ئاسوودەیی.
بەشی ئەندازیارى دیزاینی ناوخۆیی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە ئاشناکردنى فێرخوازان بە بە ژینگەى ڕاستەقینە، هانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و پەرەپێدانی تواناکانی فێرخوازان دەدات بۆ چۆنیەتى هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانى کاروبارى دیزاینى ناوخۆیی.