فێرخوازانی بەشى بایۆمیدیکاڵ ڕاهێنان لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی بە قوتابیانى قوتابخانەیەک دەکەن
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتى (2026/1/15)، بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (بەختەوەر زیاد عومەر)، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان–هەولێر، چالاکیەکى زانستی و هۆشیارییان دەربارەی “فریاگوزاری سەرەتایی” لە قوتابخانەی ئەمین زەکی بنەڕەتی تێکەڵاو لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
سەرەتا فێرخوازان لە لایەن خاتوو (ڤیان مجید ڕەمەزان) بەڕێوەبەری قوتابخانە، پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، پاشان لە کتێبخانەی قوتابخانەکەدا، فێرخوازان وانەیەکی فێرکارییان پێشکەشى منداڵان کرد، کە تێیدا تیشکیان خستە سەر پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، بەتایبەت چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە کتوپڕەکانی وەک “سووتان، برینداری و پێکان”. فێرخوازان بە شێوەیەکی کردەیی ڕێکارە دروستەکانیان بۆ منداڵەکان ڕوون کردەوە تا بزانن لە کاتی ڕووداوەکاندا چۆن بە شێوەیەکی دروست ڕەفتار بکەن.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، فێرخوازانی زانکۆ دیارییان بەسەر منداڵاندا دابەش کرد. لە بەرانبەردا بەڕێوەبەری قوتابخانە دەستخۆشی لە فێرخوازان کرد بۆ ئەم دەسپێشخەرییە و ڕۆڵیان لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی منداڵان.








