فێرخوازانی بەشى تەکنیکى دروستکردنى ددان بەسەردانێکى زانستى تاقیگەی (ماستەر بیس)یان بەسەرکردەوە
فێرخوازانی قۆناغی یەکەمی بەشی تەکنیکى دروستکردنى ددان لە زانکۆی جیهان–هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (22/1/2026)، سەردانێکی زانستییان بۆ تاقیگەی (ماستەر بیس – Masterpiece) بۆ پیشەسازی و دروستکردنى ددان ئەنجامدا.
ئەم سەردانە بە سەرپەرشتی مامۆستا (حەسسان فایز عەبدوڵڵا) بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان لە لایەن دکتۆر (سامر عەبدۆ) بەڕێوەبەری تاقیگەکە، پێشوازییەکی گەرم لە شاندی فێرخوازان کرا. بۆ ئەوەش لە نزیکەوە فێرخوازانى ئاشناى ڕەوتی کارکردن لە تاقیگەکەیاندا کرد، هاوکات نوێترین ئەو تەکنەلۆژیایانەی لە دروستکردنی ددانی دەستکرددا بەکاردێن بۆ فێرخوازان باسکرد، وتیشى لە کارەکانماندا جەخت لە هاوسەنگی لە نێوان کارایی (Function) و جوانکاریدا (Aesthetics) دەکەینەوە.
لە میانەی سەردانەکەدا، سەرپەرشتیارانى تاقیگەکە جەخت لەسەر ڕێکارەکانی سەلامەتی و پاراستنی کەسی (PPE) کرایەوە، کە پێویستە لە کاتی کارکردندا پەیڕەو بکرێن. هاوکات دکتۆر سامر عەبدۆ ڕوونکردنەوەی وردی دەربارەی میتۆدەکانی کارکردن لە تاقیگە مۆدێرنەکان پێشکەش کرد و وەڵامی پرسیاری فێرخوازانی دایەوە، کە ئەمەش بووە هۆی دەوڵەمەندکردنی پاشخانی پیشەیی و زانستییان.







