فێرخوازانی بەشى شیکاری تاقیگەیی پزیشکی، لە تاقیگەی (سمارت) کاریان لەسەر نوێترین تەکنیکەکانی پشکنینی ئەلیکترۆلایت کرد
فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی شیکاریی تاقیگەیی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (3/2/2026) ، سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ تاقیگەی (سمارت) ئەنجامدا. ئەم سەردانە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (سالی خەلیل باقر) بەڕێوەچوو.
بەگەیشتنى فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن (محەمەد قادر حەسەن) پێشوازییان لێکرا، بۆ ئەوەش سەرەتا کورتەیەکى لەبارەی ژینگەی کار و شێوازی هەماهەنگی هەنگاوەکان بۆ دەستەبەرکردنی وردی و خێرایی ئەنجامەکان پێشکەش بە فێرخوازان کرد. پاشان هاوڵى کردن و فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى بەناو بەشەکانی تاقیگەکەدا گەڕان و ئاشنای ئامێرەکان و میکانیزمی کارکردنیان بوون. لەوێدا جەخت لەوە کرایەوە کە تەنها ئامێر بەس نییە، بەڵکو ڕێکخستنی نموونەکە، ڕوونیی زانیارییەکانی نەخۆش و شێوازی ئامادەکردن، بنەمای کوالێتی ئەنجامەکانن. هەروەها تیشک خرایە سەر ئەو هەڵە باوانەی کە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان هەیە و چۆن دەتوانرێت لە ڕێگەی پابەندبوون بە ڕێنماییە ستانداردەکانەوە لێیان دوورکەوتەوە.
بەشێکی گرنگی سەردانە مەیدانیەکە تەرخانکرا بۆ ڕوونکردنەوەی زانستی لەسەر پشکنینەکانی “ئەلیکترۆلایت” وەک پشکنینێکی هەستیار کە پەیوەستە بە هاوسەنگیی شلەکانی جەستە و فرمانی دەمار و ماسولکەکان. ڕۆڵی (سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، کلۆراید و مەگنیسیۆم) لە ڕێکخستنی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ و هاوسەنگی ترش و قەڵەوییەکان ڕوونکراوە. لە کۆتاییدا جەخت لەوە کرایەوە کە وردی ئەنجامی ئەلیکترۆلایتەکان لە ساتەوەختی ڕاکێشانی خوێن و جۆری تاقیگەکە و شێوازی جیاکردنەوەی پلازما دەست پێ دەکات پێش ئەوەی بگاتە ناو ئامێرەکە.







