فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی سەردانی پڕۆژەی (Spanish Village) دەکەن
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٤/١١/٢٠٢٥، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیایی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، گەشتێکی زانستییان بۆ پڕۆژەی ڤێلاکانی نیشتەجێبوون (Spanish Village) ئەنجام دا، کە یەکێکە لە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی سەر بە گرووپی (Chukar).
سەردانەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر (لانا شەهاب ئەحمەد) ڕێکخرا و، بەگەیشتنیان لەلایەن (نەجات فەرهاد ئیبراهیم) بەڕێوەبەری پڕۆژەکە پێشوازییان لێ کرا، پاشان کورتەیەکى دەربارەی تێڕوانینی تەلارسازی و بنەماکانی دیزاینی پڕۆژەکە خستەڕوو، بۆ ئەوەش باسی لە دابەشکردنی ڕووبەرەکان، چارەسەری ڕووکارەکان (Wajahat)، هەڵبژاردنی کەرەستەکان و چۆنیەتیی جێبەجێکردنی چەمکە وەرگیراوەکان لە تەلارسازیی دەریای ناوەڕاست (Mediterranean Style) لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا کرد، هەروەها کاریگەریی بڕیارە دیزاینییەکانی لەسەر ڕێگەکانی بیناسازی و دەرەنجامە جوانکارییەکان ڕوون کردەوە.
لە لایەکی دیکەوە،(لالۆ سەرتيب مستەفا) ئەندازیاری سەلامەتی لە پڕۆژەکەدا شیکردنەوەیەکی وردی لەسەر ڕێکارەکانی سەلامەتی و ئاسایش لە شوێنی کار پێشکەش کرد، بۆ ئەو مەبەستەش جەختی لەسەر گرنگیی کەرەستەکانی پاراستنی کەسی (PPE)، پلانەکانی فریاگوزاری، ڕێکخستنی جووڵەی کارمەندان لەناو پڕۆژەکە و بەڕێوەبردنی مەترسییەکان بەگشتی کردەوە، کە ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ فێرخوازان تا لە بەرپرسیارێتییەکانی سەلامەتی لە کاری پیشەیی ئەندازیاری و تەلارسازیدا تێبگەن.






