فێرخوازانی بەشی بایۆلۆجی پزیشکی کۆمەڵە چالاکییەکیان بەڕێوەبرد
لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بەشی بایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان- هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستایانی سەرۆکایەتى بەش و بەئامادەبونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلؤ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و, ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایان وفەرمانبەران وفێرخوازان ومیوانانى زانکۆ چالاکیەکى زانستى، هونەرى، پزیشکى بەڕێوەبرد.
چالاکیەکە، لەلایەن سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرایەوە، پاشان چەند چالاکیەکى پزیشکىیان بەڕێوەبرد، کە پێکهاتبون لە پشکنینی ڕێژەی شەکرەی خوێن، پشکنینی پەستانی خوێن، پشکنینی ڕێژەی ئۆکسجین، پشکنینی بەکتریای گەدە، پشکنینی پلەى گەرمی لەش.
لە چالاکیەکەدا، سەنتەری میدیای پزیشکى وەکو هاوبەشی کار و چالاکیەکانى بەشی بایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییەکى کارایی چالاکیەکە بوون، بەتایبەت لە پێشکەشکردنی ئۆفەرەکانی سێنتەرەکەیان بە بەشداربوانى چالاکیەکە.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا چەند وەرزشێکى جەستەیی و کارامەیی بەڕێوەچوو، شان بەشان ئەو چالاکیانە لەلایەن فێرخوازان کۆمەڵێک خواردنی کوردەواری ئامادەکرابوو و، پێشکەشى ئامادەبووان کرا.
جێیباسە زانکۆی جیهان – هەولێر هەمیشە پێشەنگە لە پاڵپشتی کردنی چالاکییەکی زانستی و پراکتیکی، چونکە هۆکارە بۆ ئەزمونێکى پراکتیکى گرنگ بۆ کارى داهاتووی فێرخوازان.