فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە کارگەی (بانۆ) بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆن بەشداری لە مەشقێک دەکەن
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٤/١١/٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (محەمەد محەمەد حسێن)، فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی سەردانێکى زانستیان بۆ کارگەی (بانۆ) بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆن ئەنجام دا.
لە کاتی گەیشتنیاندا، لەلایەن (عەبدولەتیف خالید)، خاوەن و سەرپەرشتیاری کارگەکە، بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا. لە میانەی سەردانەکەدا، عەبدولەتیف خالید شیکردنەوەیەکی وردی لەسەر قۆناغەکانی چارەسەرکردنی تۆوی گوڵەبەڕۆژە پێشکەش کرد، هاوکات فێرخوازانى ئاشنای قۆناغەکانی وەرگرتنی تۆو، پاککردنەوە، پرۆسەی دەرھێنانی ڕۆن و قۆناغی پڕکردن و پاکەتکردن کرد، هەروەها فێرخوازانى بەوردى ئاشناى تەکنیکی “گوشینی سارد” (Cold Press) بۆ دەرهێنانی ڕۆن کرد. خاوەنی کارگەکە ئاماژەی بەوە دا کە کارگەکەیان پشت بەم تەکنیکە دەبەستێت، چونکە تەندروستترین ڕێگەیە بۆ پاراستنی بەهای خۆراکی و کوالێتیی ڕۆنەکە.
ئەم سەردانە مەیدانیە، کە مەشقێکى کردارى بەدودا هات بووە وێستگەیەکى گرنگ بۆ تێگەیشتنى فێرخوازان دەربارەی تەکنیکە جێبەجێکراوەکان لە بواری زانستە پزیشکییەکان و بەرهەمهێنانی خۆراک.







