فێرخوازانی بەشی تەکنیکی سڕکردن مەشقی کلینیکی لە نەخۆشخانەی (ئەلایەنس مید) ئەنجام دەدەن
سەرۆکایەتی بەشی تەکنیکی سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ڕێکەوتى (5/2/2026) ، سەردانێکی زانستیی بۆ فێرخوازانی قۆناغی سێیەم بۆ نەخۆشخانەی نموونەیی ئەلایەنس مید (Alliance Med) لە شاری هەولێر ڕێکخست.
ئەم سەردانە بە سەرپەرشتی دکتۆر (محەمەد ئیحسان ئەحمەد) و بە بەشداری فێرخوازان بەڕێوەچوو، سەرەتا شاندی زانکۆ لەلایەن دکتۆر (سامان حوسێن عەبدولڕەحمان) پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان پێشوازییان لێکرا و پلان و بەرنامەی گەشتەکە بۆ فێرخوازان ڕوونکراوە، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى بەشەکانى نەخۆشخانەکەیان بەسەرکردەوە بەتایبەت بەشەکانى بەشی تیشک، یەکەی ددانی منداڵان و قاوشەکانی نەخۆش، کە تێیدا فێرخوازان ئاشنای ئامێرە پزیشکییەکان و ئامێرە فریاگوزاری و چاودێرێکردنى نەخۆشەکان بوون.
هاوکات فێرخوازان لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشی فریاکەوتن و تاقیگەی پزیشکی؛ مەشقی پراکتیکییان لەسەر تەکنیکە دروستەکانی ڕاکێشانی خوێن و بەکارهێنانی ئامێرە تاقیگەییەکان وەرگرت. لە کۆتاییدا، مامۆستاى سەرپەرشتیار بە ناوى سەرۆکایەتی بەش سوپاسی کارگێڕیی نەخۆشخانەی ئەلایەنس مید و دکتۆر سامان حوسێنی کرد بۆ ئەم هەماهەنگییە زانستییە بەرهەمدارە.







