فێرخوازانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى سەردانی بهڕێوهبهرایهتیی كوالێتی كۆنترۆڵی دهرمان (KMCA) لە هەرێمی کوردستان دەکەن
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتی (٣/٢/ ٢٠٢٦)، فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ بهڕێوهبهرایهتیی كوالێتی كۆنترۆڵی دهرمان (KMCA) لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
ئەم سەردانە بە سەرپەرشتی دکتۆر (حەسان مەحمود جندال) بەڕێوەچوو. لەگەڵ گەیشتنیان، دکتۆر (شێروان سادق عەلی) بەڕێوەبەری بهڕێوهبهرایهتیی كوالێتی كۆنترۆڵی دهرمان (KMCA)لە هەرێمی کوردستان، بە گەرمی پێشوازی لە فێرخوازان کرد. سەردانەکە دانیشتنێکى ناساندنی فەرمی لەخۆگرتبوو کە لەلایەن (سەردار سالم سابیر) سەرپەرشتیار لە بەڕێوەبەرایەتیەکە پێشکەشى فێرخوازان کرا و، تێیدا زانیاری گشتى لەبارەى پێکهاتەی بەڕێوەبەرایەتیەکە، بەرپرسیارێتییەکان و میکانیزمەکانی کارکردنیان پێشکەش کرد. هەروەها ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیەکە لە چاودێریکردنی بەرهەمە پزیشکییەکان، دەستەبەرکردنی ستانداردەکانی کوالێتی و پاراستنی تەندروستی گشتی لە ڕێگەی چاودێریی یاسایی و کارگێڕییەوە ڕوونکردەوە.
لە میانی گەشتەکەدا، فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى ئاشنای بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بوون و ڕوونکردەوەی تەواویان وەرگرت لەسەر ڕێکارەکانی پەیوەست بە چاودێری جۆری، پڕۆسەکانی پشکنین و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییە نیشتمانییەکان.
سەردانەکە بە گفتوگۆیەکی بەرهەمدار لە نێوان فێرخوازان و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیەکە کۆتایی هات، ئەم گەشتە مەیدانییە بە شێوەیەکی بەرچاو یارمەتیدەری فێرخوازان بوو لە تێگەیشتن لە سیستمەکانی چاودێری جۆریی پزیشکی و ئاسۆیەکی ڕوونی بۆ دابین کردن سەبارەت بە ڕێڕەوە پیشەییەکانی داهاتوویان لە بواری مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و ڕێکخستنی تەندروستی گشتیدا.







