فێرخوازانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانی نەخۆشخانەی پار دەکەن
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٦/٢/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی (مامۆستاى یاریدەدەر محەمەد محەمەد حسێن)، فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر لە چوارچێوەی ئەزموونێکی پەروەردەیی کلینیکی سەردانی نەخۆشخانەی پاریان کرد.
لەگەڵ گەیشتنیان، لەلایەن ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، پاشان باسى لە خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەکەیان بۆ فێرخوازان کرد و، جەختی لەسەر گرنگی دەستنیشانکردنی تاقیگەیی لە چاودێری تەندروستیدا کردەوە. پاشان فێرخوازانی قۆناغی چوارەم بەرەو بەشی تاقیگەی نەخۆشخانەکە ڕۆیشتن، لەوێدا بە کۆمەڵێک پشکنینی کلینیکی ئاشنا کران، کە پەیوەندییان بە خۆراک و تەندروستی گۆڕانکاری خۆراکەوە هەبوو، لەوانە ئاستی شەکری خوێن، پرۆفایلی چەوری، پشکنینی کارکردنی جگەر و گورچیلە و، هەڵسەنگاندنی ڤیتامین و کانزاکان.
بۆ ئەو مەبەستەش پسپۆڕی تاقیگە جۆتیار محمد ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەسەر ڕۆڵی ئەو پشکنینانە لە دەستنیشانکردنی کەمی ماددە خۆراکیەکان و تێکچوونی میتابۆلیک پێشکەش بە فێرخوازان کرد. هەروەها گرنگی هاوکاری نێوان پسپۆڕانی تاقیگە و پسپۆڕانی خۆراک لە لێکدانەوەی ئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی و پەرەپێدانی پلانی خۆراکی گونجاو بۆ نەخۆشەکان بە گرنگیەوە تیشکى خرایە سەر.