فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی لە ئامادەیی نەهرەینی کچان باسیان لە ژیانی زانکۆیی و بەڕێوەبردنی کات کرد
لە چوارچێوەی چالاکییە مەیدانی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (٢٧/١/٢٠٢٦)، فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی (جومانا حەسەن، ڕەوان سەیف، مریەم عەبدولعەزیز)، بە سەرپەرشتی (دکتۆر ئەحمەد عەبد عەون)، سیمینارێکی هۆشیارییان لە ئامادەیی (نەهرەین)ی کچان لە شاری هەولێر پێشکەش کرد.
ناوەڕۆکى سیمینارەکە تایبەت بوو بە ئاشناکردنی قوتابیانى قوتابخانەکە بە ژیانی زانکۆ و گرنگیی بەڕێوەبردنی کات بە شێوەیەکی کارا، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا فێرخوازان لەلایەن (جۆزێفین ئیستیفان مەنسوور) بەڕێوەبەری قوتابخانە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان لە هۆڵى قوتابخانەکە و لە میانی سیمینارەکەدا، فێرخوازانی زانکى جیهان-هەولێرۆ تیشکیان خستە سەر چەند تەوەرێکی سەرەکی، لەوانە: چۆنیەتی گواستنەوە لە قۆناغی قوتابخانەوە بۆ ژیانی زانکۆ، ئەو ئاڵێنگارییانەی ڕووبەڕووی فێرخوازانی نوێ دەبنەوە، لەگەڵ ئاماژەکردن بە ڕۆڵی سەرەکیی ڕێکخستنی کات لە بەدیهێنانی سەرکەوتنی ئەکادیمی و پاراستنی تەندروستیی دەروونی.
هەروەها چەندین ڕێگەی پراکتیکی بۆ ڕێکخستنی خشتەی ڕۆژانە، دروستکردنی هاوسەنگی نێوان خوێندن و ژیانی تایبەت و کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ لەلایەن فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە خرایە ڕوو. جەختیش لەوە کرایەوە کە کارامەیی بەڕێوەبردنی کات، بنەمایەکی سەرەکییە بۆ گەیشتن بە لوتکەی زانستی و سەقامگیریی دەروونی.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، بڵاوکراوەیەکی (پرۆشەرێکى) ڕێنمایی بەسەر فێرخوازاندا دابەشکرا، کە زانیاریی گرنگی دەربارەی دیاریکردنی کارە لەپێشینەکان و ڕێکخستنی کات لەخۆگرتبوو. پاشان، بە ناوی سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی گشتییەوە، دیارییەکی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکە کرا. لای خۆیەوە بەڕێوەبەری قوتابخانە سوپاس و پێزانینی ئاراستەی فێرخوازانی بەشەکە کرد بۆ ڕۆڵی کاریگەریان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و هۆشیارکردنەوەی نەوەی نوێ.







