فێرخوازانی بەشی چارەسەری سروشتی ئەزموونێکی زانستی و مرۆییان لە خانەی بەساڵاچووانی هەولێر بەدەستهێنا
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١/٢/ ٢٠٢٦، فێرخوازانی بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستیی مرۆییان بۆ خانەی بەساڵاچووان لە شاری هەولێر ئەنجامدا.
ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (ئەسما غولا میرزا) بەڕێوەچوو، فێرخوازان دواى پێشوازیکردنیان لەلایەن (سەنگەر جمال عبدالکریم) بەرێوبەری خانەی بە سالاچووان، ئینجا دەرفەت بە فێرخوازان درا تا بەشێوەیەکى مەیدانى و کارا لەگەڵ بەساڵاچوواندا تێکەڵ ببن، بۆ ئەوەش فێرخوازان کارلێکی ڕاستەوخۆیان ئەنجامدا هەڵسەنگاندنیان بۆ بارودۆخی تەندروستی و ئەو ئاڵنگارییانە کرد، کە ڕووبەڕووی هەر یەکێکیان دەبێتەوە. بەتایبەت لە کاتى شێوازی جوڵە، شێوەی وەستان، ڕۆیشتن، کۆنترۆڵکردنی هاوسەنگی، هێزی ماسولکەکان، جوڵەی جومگەکان و ئاستی پشتخۆبەستن لە چالاکییە ڕۆژانەکاندا؛ لە میانەى هەڵسەنگاندنەکانیاندا فێرخوازان تێگەیشتنێکی قووڵیان بۆ ئەو سنووردارییە جەستەییانەیان لا دروست بوو کە پەیوەستن بە هەڵکشانی تەمەنەوە.
ئەم ئەزموونە پراکتیکییە هانی فێرخوازانی دا بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و دەستنیشانکردنی وردی گرفتە جەستەییەکان و دیاریکردنی کارە لەپێشینەکان بۆ پرۆسەی دووبارە ڕاهێنانەوە (Rehabilitation) لە ڕێگەی پەیوەندییەکردن لەگەڵ بەساڵاچوواندا، ئەوەش لە ژێر ڕێنمایی سەرپەرشتیارەکەیاندا.







