فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن سەردانی دامەزراوەی كوردستان24 دەكەن
سەرۆكایەتیی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 26-10-2025 گەشتێكی زانستیی بۆ دامەزراوەی كوردستان 24 لە شاری هەولێر ڕێكخست.
چالاكییەكە بەسەرپەرشتی دكتۆر عەممار نەجمەددین هەواس بەرێوەچوو و تێیدا فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی ڕاگەیاندن بەشداربوون. مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن (سكاڵا ئەحمەد پشدەری) لە بەشی پەیوەندییەكانی دامەزراوەی كوردستان 24 پێشوازییان لێكرا و خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی بەو سەردانەی بەشی ڕاگەیاندنی زانكۆی جیهان-هەولێر.
لەمیانەی گەشتەكەدا فێرخوازان ئاشنابوون بە شێوازی كاری بێژەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن لە دامەزراوە میدیاییەكاندا، هەر لەو چوارچێوەیەدا فێرخوازان سەردانی ستۆدیۆكانی تەلەڤزیۆنیان كرد و بە ئامێرە پێشكەوتووەكانی بەرهەمهێنانی پڕۆگرامی ڕاستەوخۆ و تۆماركرا ئاشنابوون، لەگەڵ ئەوەشدا، فێرخوازان دەرفەتیان هەبوو بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بێژەرەكانی دامەزراوەكە و ئاگاداربوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی پیشەی بێژەری.
لە كۆتاییدا، مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان سوپاسی دامەزراوەی كوردستان 24 و بەڕێوەبەرایەتیی ئەو دامەزراوەیان كرد بەهۆی ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە زانستییە و هیوایان خواست كە دامەزراوەكە بەرەوام بێت لە خزمەتی زیاتری ڕۆژنامەنووسان و پەیوەندیی بەردەوامیان لەگەڵ ناوەندە ئەكادیمییەكان.








