فێرخوازانی بەشی کارگێری کار سەردانی بەشی کۆگاکردن لە کۆمپانیای اليسرة دەکەن
ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی (9/10/2025)، فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان–هەولێر سەردانێکی مەیدانیان بۆ کۆمپانیای بازرگانی گشتی الیسرە – لە شاری هەولێر ئەنجامدا، سەردانەکە بە سەرپەرشتی دکتۆر مسلم نجیب زیدان بوو.
سەرەتا فێرخوازان بە گەرمی لە لایەن زیاد طارق عبدالكريم بەرێوەبەری بەرێوەبردن لە کۆمپانیاکە پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵی فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى کۆگاکانى کۆمپانیاکە، بۆ ئەوەش فێرخوازان سێ کۆگای سەرەکی کۆمپانیاکەیان بەسەرکردەوە و، ڕوونکردنەوەیان لەسەر میکانیزمە مۆدێرنەکانی هەڵگرتن وەرگرت، کە لەم کۆگایانەدا بەکاردەهێنرێن. بۆ ئەوەش ڕوونى کردەوە کۆگای یەکەم تایبەتە بە هەڵگرتنی بەرهەمە بەستووەکان وەک گۆشت و مریشک و، دەبێت لە پلەی سەدی هەڵبگیرێن ١٨ بۆ پاراستنی بەرهەمەکان لە تێکچوون، هەروەها کۆگای دووەم تایبەتە بە هەڵگرتنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان وەک پەنیر شیر، بۆ ئەوەش سیستممی ساردکەرەوەی زیرەک بەکاردەهێنن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی بەرهەمەکان، هەرچى کۆگای سێیەمە تایبەتە بە بەرهەمە شلەمەنیەکان وەک شەربەت و خواردنەوەگازییەکان، ئەوەشیان دەبێت لە پلەی سەدی ٢٠ هەڵبگیرێت و، سیستمی هایدرۆلیکی ئۆتۆماتیکی و سیستمی ساردکەرەوەی ئۆتۆماتیکی بەکاردەهێنن بۆ پارستنی کوالێتی خواردنەوەکان.
گەشتە زانستیەکە بووە دەرفەتێک بۆ دەسکەوتنى وەڵامى کۆمەڵێک پرسیارى فێرخوازان لەبارەى کاروباری کۆگاکردنی بەرهەمەکان لە کۆمپانییایەکە، بۆ ئەوەش مامۆستاى سەرپەرشتیارى سوپاسى ستافى کۆمپانییایەکەی کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان.