فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە چالاکیەکى هاوبەشدا رۆژی ئاڵاى کوردستان بەرز رادەگرن
ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی (17/12/2025) فێرخوازانی بەشی کارگێری کار بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی مەیپلی تری چالاکییەکی نەتەوەیی بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان ئەنجامدا.
لەم چالاکیەدا، کە فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە قۆناغە جیاوازەکاندا بەچاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود، لەگەڵ پۆڵێک لە ئەندامانی رێکخراوی مەیپل تری هەڵسان بە دابەشکردنی ٨،٠٠٠ ستیکەری نەخشەی کوردستان بە دروشمی ٢+٢=١ بۆ مۆبایل لە شوێنە جیاوازەکانی شاری هەولێر لە ناوچەی قەڵای هەولێر وپارکی سامی عبدالرحمان وفەرماندەی زێرەڤانی وپەیمانگای پێرس و قوتابخانەی ماجدی. ئەم هەڵمەتەی فێرخوازان بە ئامانجی زیندووکردنەوەی هەستی نەتەوایەتی وبەرزکرنەوەی هۆشیاری و دروستکردنی رۆحی یەکگرتوو لەنێو کۆمەلگەی کوردیدا.
لە کۆتای چالاکیەکەدا، فێرخوازان بەڵێنیاندا کەوا بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیانە چونکە یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەو وبەهێزکردنی هەستی نەتەوایەتی لە نێو کۆمەلگەکەماندا.









