فێرخوازانی بەشی کارگێری کار کتێبخانەی گشتی زەیتون بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی2025/11/24، گروپێک لە فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەردانێکی زانستی بەرێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی زەیتونیان لە شاری هەولێر بەسەر کردەوە.
سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان لەلایەن نێچیرڤان فەرهاد یاسین کارمەندی بەرێوەبردن لە کتێبخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان باسى لە کتێبخانەکە کرد و راگەیاند: کتێبخانەی گشتی هەولێر زەیتون لە ساڵی 2004 دامەزراوە، لەلایەن تیپی زەیتونەی کۆریا باشوور کە کردیانە دیاری بۆ هەرێمی کوردستان، روونیشیکردەوە کتێبخانەی گشتی هەولێر زەیتون خاوەنی 3,000 هەزار کتێبە لە بواری جیاواز وبە زمانی جیاواز وەک زمانەکانی کوردی و عربی و ئینگلیزی و فارسی و تورکی وئەڵمانی. پاشان تیشکی خستە سەر چۆنیەتى خواستنى کتێب و میکانزمەکانى خواستن و ماوەى مانەوەى کتێب و سەرچاوەکان لەلاى خوازیار.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بە ووردی بەشە جیاوازەکانی کتێبخانەکەیان بەسەرکردەوە و ئاشنابوون بە خزمەتگوزارییەکانی کتێبخانەکە، کە پشتگیری ئەکادیمیستان و توێژەرانی دەکات و، ڕۆڵێکی سەرەکی لە چالاکییەکانی خوێندن و توێژینەوەی زانکۆدا هەیە .






