فێرخوازانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەشەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی پێنج شەمە بەرواری (١٠/٤/٢٠٢٥) فێرخوازانی قؤناغی دووەمی بەشی پەرستاری ئافرەتان و لەدایکبوون لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە گەشتێکی زانستیزانکۆی جیهان-هەولێریان بەسەرکردەوە.
لە مییانەی گەشتەکەیاندا، فێرخوازانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران، کە یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵیان کرد و، لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر (سەروان وەسمان حمد) سەرۆکى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ پێشوازییان لێکرا و، لە وتەیەکدا کورتەیەکى لەبارەى بەشەکە و زانکۆى جیهان-هەولێر پێشکەش بە فێرخوازان کرد، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى میوان کرا بۆ پیشاندان و ئاشناکردنیان بە تاقیگەکانی بەشى پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ، بۆ ئەو مەبەستەش نوێترین ئامێرەکانی پەرستاری و مامانی لە زانکۆی جیهان-هەولێر پیشانى فێرخوازانی بەشی پەرستاری ئافرەتان و لەدایکبوون لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران درا، هەروەک باسى چۆنیەتی بەکارهێنان و سودەکانیان لە بوارى پزیشکى و تەندروستى کرا.
لە کۆتایدا، فێرخوازان و مامۆستایانی کۆلیژی تەکنیکی سۆران سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەش بە سەرۆکى بەش ومامۆستایان و فێرخوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ کرا و، جەختیان لە پێویستى هەماهەنگى و هاوکارى و سەردانى زانستى هاوشێوە کردەوە.