فێرخوازێکى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسى بەشدارى لە ڕێکخستنى ماراسۆنێک دەکات
دلۆڤان ئەمجەد بادین، کە فێرخوازى قۆناغى سێیەمى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسیە لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریەکى کارا لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى ماراسۆنێک کرد، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (19 -12-2024) لە قوتابخانەى (بەرۆژی) بنەڕەتى لە بارزان بەڕێوەبوو.
لەو ماراسۆنەدا، کە بە بەشدارى (100) قوتابى ، لە نێو ئامادەبوانى ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایان و قوتابیانى و وەرزشدۆستان و خەڵکى سنورەکە بەڕێوەچوو، بەشداربوان بە گڕوتینەوە بەشداریان لە ماراسۆنەکەدا کرد و، هەرەیەکەیان هەوڵى بەدەستهێنانى پلەى یەکەمى یارییەکەى دەدا، هەربۆیە یارییەکە جگە لەوەى لە ڕووى جەستەیی و دەرونى و کۆمەڵایەتى ڕەنگدانەوەى لەسەر بەشداربوان هەیە، لەهەمان کاتدا خۆشى بە ئامادەبوان و بەشداربوانیش بەخشى.
لە کۆتایی ماراسۆنەکەشدا دلۆڤان ئەمجەد بادین بەشداریکردن لە بەخشینى بڕوانامەى ڕێزلێنان بەسەر مامۆستایانى قوتابخانەى (بەرۆژی) بنەڕەتى، کە ڕۆڵیان هەبوو لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى ماراسۆنەکەدا، هەروەک سوپاسیکردن بۆ ئەو متمانەیەى پێیان بەخشى تاوەکو بتوانێ ئەویش ڕۆڵ لە ڕێکخستنى ماراسۆنەکەدا هەبێ.