فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر دەبێتە باشترین یاریزانى یانە عەرەبییەکان
کانیاو عومەر حسین فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بووە یەکێک لە پاڵەوانى یانە عەرەبییەکانى سەر وڵاتانى عەرەب.
لە ڕۆژانى (٢٦/١٠ تا ٢/١١/٢٠٢١) لە شارى حەمامات لە وڵاتى تونس یارییەکانى پاڵەوانى تۆپى دەست بۆ کچان لە یانە وڵاتە عەرەبیەکان بەڕێوەچوو، لەو چالاکیەدا ژمارەیەکى زۆر لە یاریزانانى کچ لە وڵاتانى عەرەبى بەشداریان تێدا کردبوو.
لە ئەنجامى یارییەکاندا، کانیاو عومەر حسین فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان بووە یەکێک لە (١٠) باشترین یاریزانەکان و، نازناوى پاڵەوانى خولى پێنجەمى پاڵەوانێتی یانە عەرەبیەکانى بەدەستهێنا.
ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر توانى (١٨) خاڵ بۆخۆى تۆمار بکات، بەو هۆیەشەوە توانى پلەى (١٠)ى یارییەکان بەدەست بهێنێ، بەوەش دەسکەوتێکى گرنگى بۆ خۆیی و بەش و زانکۆکەى تۆمار کرد.