فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر دەبێتە پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی
لە پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی، ئۆشین موحسین فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر لەسەر ئاستی پێشکەوتووان بەشداریی پاڵەوانێتییەکەى كرد و (3) میدالیای زیوی لە پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی عەرەبیدا بردەوە.
لە ڕۆژانى (٢٤/١٢ تا ٣١/١٢/٢٠٢١) ، بە بەشداری (14) وڵاتى عەرەبى لە لە نێو هۆڵی داخراوی یانەی شەقڵاوە پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەچوو، تیایدا ئۆشین موحسین فێرخوازى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى پاڵەوانیەتیەکەى کرد.
لە ئەنجامى پاڵەوانیەتیەکەدا ئۆشین موحسین ئاستێکی جوانی نمایشکرد و توانی لەسەر ستەیجی پاڵەوانێتییەکە لەسەر ئاستی پێشکەوتووان بەشداریی پاڵەوانێتییەکەى کرد و، بەبەرزکردنەوەى کێشەى (٦٤، ٦٥ و ٨٥) ببێتە یەکێکە لە پاڵەوانەکانى پاڵەوانیەتیەکە و، (3) میدالیای زیوی لە پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی عەرەبیدا بردەوە.
ئۆشین موحسین فێرخوازى قۆناغى چوارەمى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، لەهەمانکاتدا یاریزانی هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراقیشە.
هەر لە پاڵەوانیەتیکەدا، لەگەڵ بەشداریکردنى (ئۆشین موحسین) دوو خوشکى دیکەشى بەناوەکانى (ئیناس و ئیسرا) بەشداریان لە پاڵەوانیەکەدا کرد و، ئەوانیش (٩) مەدالیاى یاریەکە بەدەست بهێنن، بەو شێوەیە هەرسێ خوشکەکە و توانیویان (12) میدالیا لە پاڵەوانیەتیەکەدا ببەنەوە، کە (9) لەو میدالیانە زێڕن و (3)ـشیان زیون.